Bekir Aydoğan
28 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 29 نیسان 2021
مووسڵ – AA
مانگی سووری توركیا بڕی ٧٠٠ سەبەتەی خۆراكی به‌سه‌ر خانه‌واده ده‌ستكورته‌كانی مووسڵدا دابه‌ش كرد.
له میانی هاوكارییه‌كانی مانگی سووری توركیا له مانگی ره‌مه‌زاندا، به به‌شداری كۆنسوڵی توركیا له مووسڵ، مه‌همه‌ت كوچوكئوستاڵڵی و پارێزگاری نەینەوا، نه‌جم جبوری و سه‌رۆكی لقی عێراقی مانگی سووری توركیا، یونس یازیجی بڕی ٧٠٠ سەبەتە خۆراكی به‌سه‌ر خانه‌واده ده‌ستكورته‌كانی مووسڵدا دابه‌ش كرا.
له‌مباره‌یه‌وه پارێزگاری نەینەوا، نه‌جم جبوری به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه خۆشحاڵن به هاوكاریكردنی خانه‌واده ده‌ستكورته‌كانی مووسڵ له‌لایه‌ن مانگی سووری توركیاوه و گوتی: "ستایشی رۆڵی حكوومه‌تی توركیا و كۆنسوڵخانه‌ی توركیا ده‌كه‌ین له مووسڵ، به‌رده‌وام له‌گه‌ڵیان له په‌یوه‌ندیداین. توركیا به‌رده‌وام هاوكاری و هاریكارمانه له مووسڵ و ته‌له‌عفه‌ر".