Ali Makram Ghareeb
15 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 15 تەمووز 2026
ئەمڕۆ یەکەمین گەشتی هێڵی ئاسمانیی عێراق لە کەرکووکەوە بۆ ئەنتاڵیا ئەنجامدرا.
بەرپرسی نووسینگەی ڕاگەیاندنی فڕۆکەخانەی کەرکووک، هەردی سەمەد لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژهی بهوه كرد ئەمڕۆ یەکەمین گەشتی ئاسایی لە کەرکووکەوە بۆ ئەنتاڵیا دەستیپێکردووە.
سەمەد باسی لهوه کرد کە فڕۆکەی هێڵی ئاسمانیی عێراق لە بەغداوە بەڕێکەوتووە و لە کەرکووک نیشتووەتەوە و دواتر بەرەو فڕۆکەخانەی ئەنتاڵیا گەشتی کردووە.
سەمەد ئەوەشی خستەڕوو گەشتەکان هەفتەی یەک ڕۆژ بە شێوازی دوولایەنە ئەنجام دەدرێن و، بریاره لە قۆناغی داهاتوودا ژمارەی گەشتەکان قۆناغ بە قۆناغ زیاد بکرێن.