Muhammed Ali Kamal
29 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 30 حوزەیران 2020
سلێمانی - AA
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٧٧١ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە، دەرەنجام ٢٣٢ تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسەکە و ١٤ حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری کارەکانی ٢٤ کاتژمێری رابردووی وەزارەتەکەی لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) بڵاوکردەوە.
بەپێی راگەیەنراوەکە، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٧٧١ پشکنین لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە کە ٦١٨ لە هەولێر، ٣٠٢ لە سلێمانی، ٤٧٦ لە دهۆک، ٣١ لە هەڵەبجە، ٢٥٤ لە گەرمیان و ٩٠ له راپهڕین بووه، دەرەنجام ٢٣٢ تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسەکە و ١٤ حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.
لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستاندا کە کۆپییەکی گەیشتووەتە ئاژانسی ئانادۆڵو، تووشبووەکان و گیانلەدەستدانەکان بەم شێوەیەی خوارەوە تۆمارکراوە:
- پارێزگای هەولێر ٨٥ تووشبوو و یهك گیانلەدەستدان.
- پارێزگای سلێمانی بەم شێوەیەیە:
شاری سلێمانی، ٤٦ تووشبوو و ١١ گیانلەدەستدان.
ئیدارەی گەرمیان ٥٩ تووشبوو.
ئیدارەی راپهڕین ٢٧ تووشبوو، یهك گیانلەدەستدان.
- پارێزگای دهۆک یهك تووشبوو.
- پارێزگای هەڵەبجە ١٤ تووشبوو، یهك گیانلهدهستدان.
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکردووە کە لە سەرەتای سەرھەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تا ئێستا ١٣٢ هەزار و ٦٦٣ پشکنین لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە کە ٦١ هەزار و ٢٤٤ لە هەولێر، ٤١ هەزار و ٥٤٨ لە سلێمانی، ٢٨ هەزار و ٨١٩ لە دهۆک و ههزار و ٥٢ لە هەڵەبجە بووە.
ئاماژە بەوەشدراوە کە لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٩٢ نەخۆش دوای چارەسەری پزیشکی چاکبوونەوەتەوە کە ٦٣ هەولێر، ١٩ لە گەرمیان و چوار له ههڵهبجه و شهش له دهۆك بووە.
لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی کوردستاندا ئەوە ئاشکراکراوە، کە لە کۆی ١٦ هەزار و ٤٦٣ هاووڵاتیی کەرەنتینکراو، ١٥ ههزار و ٢٣٦ هاووڵاتیی لە کەرەنتین دەرچوون و دوای تەواوکردنی ماوەی ١٤ رۆژ و ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان و پشتڕاستکردنەوەی ئەوەی کە ھەڵگری ئەو نەخۆشییە نین، گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان و لەئێستادا، هەزار و ٢٢٧ هاووڵاتیی لە ٢١ شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە کە ٥٧٧ لە هەولێر، ١٥٦ له سلێمانی و ٤٩٤ لە دهۆک.
ئاماژە بەوەشدراوە کە لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٢٦ هاووڵاتیی کەرەنتینکراون.
بەپێی داتاکانی وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە ھەرێمی کوردستان گەیشتووەتە پێنج هەزار و ٩٠٤ تووشبوو کە ههزار و ٣٢٢ لە هەولێر، چوار هەزار و ٢٢٩ لە سلێمانی، ١٧٣ له دهۆک و ١٨٠ لە هەڵەبجەیە، لەنێویاندا ٢٠٠ حاڵەتی گیانلەدەستدان ھەیە کە ٢٦ له هەولێر، ١٧٠ له سلێمانی و دوو چوار لە هەڵەبجە بووە، و هەزار و ٧٦٧ نەخۆش چاکبووەتەوە کە ٧٧٩ لە هەولێر، ٧٩٣ لە سلێمانی، ١٣٩ لە دهۆک و ٥٦ هەڵەبجە بووە، و لە ئێستادا سێ هەزار و ٩٣٧ نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکییدان کە ٥١٧ لە هەولێر، سێ هەزار و ٢٦٦ لە سلێمانی، ٣٤ لە دهۆک و ١٢٠ لە هەڵەبجەن.
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، داوای لە هاووڵاتییان کردووە پابەندبن بە رێنماییەکانی تەندروستیی و دوورکەوتنەوە لە شوێنی قەرەباڵغ و دانانی ماسک و دەستکێش، هەروەها لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢) بکەن.