Abdullah Abdulmanaf Shukur
01 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 02 کانوونی دووەم 2023
هەولێر - AA
هاووڵاتییان لە شاری هەولێر بۆ پێشوازیی لە سەری ساڵی نوێی زایینی ٢٠٢٣، روویان لەو شوێنانەی شارەکە کرد کە بۆ پێشوازیی لە ساڵی نوێ رازێندراونەتەوە.
بەشێک لە هاووڵاتییان بۆ پێشوازیی لەساڵی نوێ و گرتنی وێنە لە دوایین ساتەکانی ساڵی ٢٠٢٢ و سهرهتای ساڵی ٢٠٢٣، روویان لە ناو بازاڕی شاری هەولێر و چەند شوێنێکی دیکەی شارەکە کرد کە بۆ پێشوازیی لە ساڵی نوێ رازێندراونەتەوە.
هاوکات ژمارەیەکی زۆر لە گەشتیاران روویان لە شارەکانی هەرێمی کوردستان بە تایبەتی شاری هەولێر کردووە بەمەبەستی بەشداریکردن لەو بۆنە و ئاهەنگانەی کە بۆ مەبەستی پێشوازیکردن لە سەری ساڵی نوێ رێکخراون.