Rewa Mahmood Hasan
01 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 01 کانوونی دووەم 2023
سلێمانی-AA
ماوەی هەفتەیەکە لە شاری سلێمانی ئامادەکاری بۆ هاتنی سەری ساڵی زایینی ٢٠٢٣ دەکرێت و بۆ ئهو مەبەستەش لە شاڕێی سالمی ناوەندی شارەكه کە بەرووی هاتووچۆی ئۆتۆمبێلدا داخرابوو، بە کۆنسێرت، ئاهەنگ، هەڵپەڕکێ و نمایشی یاری ئاگرین هاووڵاتیان پێشوازی لە سەری ساڵی نوێ دەکەن.
یەکێک لە جیاوازییەکانی ئەمساڵ ئەو گەم و گوڕییە بوو کە به ئاهەنگەکانی سلێمانییهوه دیاربوو، کە ماوەی یەک هەفتەیە بەردەوامە لە شارەکە و بەردەوام هونەرمەندە بەناوبانگەکان بەشدارن لە کۆنسێرتی بێبەرامبەر لە شاڕێی سالم.
هاووڵاتیەکی زۆر بهمهبهستی بەشدارییکردن لە ئاههنگهكاندا، لە شارەکانی تری هەرێمی کوردستان، ناوەڕاست و باشووری عێراق هاتبوونە شارەکە و بەشدارییان لە خۆشییهكانی سەری ساڵدا کرد.
لە چرکەساتی چوونە ناو ساڵی تازە، لە شاخی گۆیژەوە بە نمایشی یاری ئاگرین دیمەنی شار رازێنرایەوە، لە چەند شوێنێکی جیاوازی سلێمانی یاری ئاگرین تهقێنران و هاووڵاتیان بە جۆش و خرۆشەوە پێشوازییان لە ساڵی نوێی زایینی کرد.