Zana Natık Kerem
07 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 07 کانوونی یەکەم 2020
ھەولێر ــ AA
وەزارەتی نەوتی عێراق بڕیاریدا بە دامەزراندنی ھەزار و ٤٧٨ دەرچووی پەیمانگاکانی نەوت بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٨ – ٢٠١٩.
وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند کە فەرمانی وەزاری بۆ دامەزراندنی ھەزار و ٤٧٨ دەرچووی پەیمانگاکانی نەوت بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٨ – ٢٠١٩ دەرکردووە.
بەپێی راگەیەنراوێکی وەزارەتی نەوتی عێراق، فەرمانگەی کارگێڕی و دارایی پشت بەستن بە رەزامەندی وەزیری نەوت، ئێسحان عەبدولجەبار ئیسماعیل فەرمانێکی وزاریی بۆ دامەزراندنی ھەزار و ٤٧٨ دەرچووی پەیمانگاکانی نەوت بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٨ – ٢٠١٩ دەرکردووە، ئەوەیش بەپێی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە (٣٩٩) بۆ ساڵی ٢٠١٩ و رەزامەندی وەزارەتی دارایی.
لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە کە لە چارەکی یەکەمی ساڵی داھاتوودا، دەست دەکرێت بە جێبەجێکردنی رێوشوێنەکانی دامەزراندنی ئەو ھەزار و ٤٧٨ دەرچووەی پەیمانگاکانی نەوت کە بەسەر کۆمپانیا و بەشەکانی سەربە وەزارەتی نەوت دابەش دەکرێن.
باس لەوەشکراوە ناوی دامەزراوەکان ئەمڕۆ دووشەممە لە ماڵپەڕی وەزارەتی نەوتدا بڵاودەکرێتەوە.