Fakhradin Ibrahim Mohammad
11 تشرینی دووەم 2025•نوێکردنەوە: 12 تشرینی دووەم 2025
هەولێر - AA
کاتژمێر ٦ی ئێوارە، ئامێرەکانی دەنگدان لە ناو بنکەکاندا وەستان و بەو پێیە پڕۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێڕاق کۆتاییھات.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، پڕۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ ھەڵبژاردنی خوولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەران لە سەرجەم پارێزگاکانی عێڕاق دەستی پێکرد کە بە گشتی ٢١ ملیۆن و و ٤٠٤ ھەزار و ٢٩١ دەنگدەری تۆمارکراو ھەیە، لەو ژمارەیەش ٢٠ ملیۆن و ٦٣ هەزار و ٧٣٣ دەنگدەری گشتیین.
لەگەڵ کۆتایی پێهاتنی کاتی دەنگدان، دەستبەجێ ئامێرەکان کوژانەوە و ڕێکاری پێویست بۆ جیاکردنەوەی دەنگەکان دەستی پێکرد.
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێڕاق ڕایگەیاندووە کە ٢٤ کاتژمێر دوای پڕۆسەکە، ئەنجامە بەراییەکانی شەشەمین خوولی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران بڵاو دەکرێتەوە.