Rewa Mahmood Hasan
04 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 05 تشرینی یەکەم 2020
سلێمانی - AA
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی راگەیەندراوێکی دەربارەی دەستگیرکردنی تۆمەتبارانی سووتاندنی شاخی گۆیژە بڵاوکردەوە و ئاشکرایکردووە کە دوو کەسیان دەستگیرکردووە.
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاندووە "پاش بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری ورد و وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا رۆژی سێی تشرینی یەکەم دوو تۆمەتباری سووتاندنی درەختەکانی گۆیژە لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی-یەوە دەستگیربکرێن".
هەروەها ئاماژەی بەوەداوە "هەردوو تۆمەتبار (د،ح،ع) لە دایکبوونی ١٩٩٣ و (ه،ع،ا) لەدایکبووی ١٩٩٠، لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەدا، دانیان ناوە بە تاوانەکەیاندا و لەئێستادا، بە بڕیاری دادوەر بەپێی ماددەی ١٠ی ژینگە راگیراون و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە".