Rewa Mahmood Hasan
18 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 27 تشرینی دووەم 2019
سلێمانی ـ AA
لە مۆزەخانەی سەرا لە شاری سلێمانی و لەچوارچێوەی چالاکییەکانی تایبەت بە یادی ٢٣٥ ساڵەی بنیاتنانی سلێمانی، چەند چالاکییەکی ھونەری تایبەت ئەنجامدران.
چالاکییەکان لەلایەن بەشی چالاکی و پڕۆژەکانی کۆڕی کەلەپووری کەلتووری سەر بە گرووپی توێژینەوەی کەلەپووری کەلتووری دیجیتاڵی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بە ھاوبەشی لەگەڵ ماڵی کەلتوور و کەلەپووری سۆفی کەریم سەراج و سەنتەری رۆشنبینری و کۆمەڵایەتی بابان و کۆمەڵەی ھونەری میللی کوردستان و سەنتەری رۆشنبیری سەرا و ناوەندی چاپەمەنی و راگەیاندنی خاک بەڕێوەچوو.
لەبەشێکی تری چالاکییەکاندا پێشانگای شێوەکاریی ھونەرمەند، تەیب بابان و پڕۆژە جیاجیاکانی تایبەت بە دەستنیشان کردنی شاری سلێمانی لەنێو لیستی داھێنەرانی بواری ئەدەبی رێکخراوی یونسکۆ، کرانەوە.