Zana Natık Kerem
14 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 16 نیسان 2020
بەغدا - AA
سەرکۆماری عێراق، بەرهەم ئەحمەد ساڵح رایگەیاند که سه‌رجه‌م گه‌لانی عێراق بێ جیاوازی بوونه قوربانی سیاسه‌ته تاوانكاریه‌كانی رژێمی به‌عسی له‌ناوچوو، بۆیه ئه‌ركی حكوومه‌تی عێراق و سه‌رجه‌م داموده‌زگا فەرمییەکانە كه كار بكرێت بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی كه‌سوكاریان و جەختیش دەکاتەوە لەسەر ئەوەی کە گرنگە رووفاتی قوربانییانی ئەنفال بگەڕێندرێنەوە بۆ زێدی خۆیان و ناوچه‌كانیان له رووی خزمه‌تگوزاریه‌وه ئاوەدان بکرێتەوە.
به‌رهه‌م ئەحمەد ساڵح په‌یامێکی لە سی و دووەمین ساڵیادی کارەساتی بەدناوی ئەنفال-دا پەیامێکی بڵاوکردەوە کە تیایدا هاوسۆزی خۆی دەربڕیووە بۆ کەسوکاری قوربانییانی شاڵاوه‌کانی ئه‌نفال و رایگەیاندووە "٣٢ ساڵ به‌سه‌ر تاوانی ئه‌نفالی به‌دناودا تێده‌په‌ڕێت كه رژێمی به‌عسی له‌ناوچوو بێ ره‌حمانه دژی گه‌له‌كه‌مان ئه‌نجامی دا، به‌ڵام ئازار و سوێی ئه‌و تاوانه نامرۆڤانه‌یه هه‌رگیز نابڕێته‌وه كه له پاڵ تاوانه‌كانی تری ئه‌و رژێمه دكتاتۆره بووه ناسنامه‌ی زوڵم و چه‌وساندنه‌وه و كۆمه‌ڵكوژی گه‌لی كوردستان و سه‌رجه‌م خەڵكی عێراق".
سەرکۆماری عێراق، بەرهەم ئەحمەد ساڵح هەروەها نووسیویەتی "ئه‌و یاده پڕ لهناسۆره ده‌که‌ینه‌وه به‌شێك له ئه‌نجامده‌رانی كاره‌ساتی ئه‌نفال به‌سزای یاسایی خۆیان گه‌یشتن، به‌ڵام هێشتا كاری زۆرمان له‌پێشه بۆ نه‌هێشتنی ئاسه‌واری ئه‌نفال و كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی دیکەی به‌عس، چونكه وه‌ك ئاشكرایه سه‌رجه‌م گه‌لانی عێراق بێ جیاوازی بوونه قوربانی سیاسه‌ته تاوانكاریه‌كانی ئه‌و رژێمه، بۆیه ئه‌ركی هەموومانە لە حكوومه‌تی عێراق و سه‌رجه‌م داموده‌زگا فەرمییەکانە كه كار بكرێت بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی كه‌سوكاریان و ناسینه‌وه‌ی رووفاته‌كان و گواستنه‌وه‌یان بۆ زێدی خۆیان و گه‌شه‌پێدانی ناوچه‌كانیان له رووی خزمه‌تگوزارییه‌وه، سه‌ره‌ڕای هه‌وڵدان بۆ ناساندنی وه‌كو تاوانێكی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی رێگه له دووباره‌بوونه‌وه‌ی بگیرێت".
بەرهەم ئەحمەد ساڵح لە کۆتایی پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەکردووە کە ئه‌مساڵ به‌هۆی ته‌شه‌نه‌كردنی په‌تای كۆڤید ١٩وە له‌سه‌ر ئاستی جیهان ده‌رفه‌ت نییه وه‌ك پێویست یادی له‌ده‌ستچوونی ئه‌و ئازیزانه بكرێته‌وه، به‌ڵام به‌دڵنیایییه‌وه یاد و یاده‌وریان له دڵی هه‌موو تاكێكی ئه‌م وڵاته هه‌میشه زیندووه.