Zana Natık Kerem
21 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 25 ئادار 2021
ھەولێر ــ AA
سەرکردەی رەوتی حیکمەی نشتیمانیی، عەممار حەکیم بە بۆنەی ھاتنەوەی نەورۆز، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی گەلی کورد کرد و گەلانی ناوچەکە کرد.
عەممار حەکیم لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بەبۆنەی ھاتنەوەی نەورۆز، پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا هاتووە:
"بەبۆنەی ھاتنەوەی سەری ساڵی ھەتاوی و جەژنی نەورزەوە، پیرۆزبایی لە گەلی عێراقمان بە تایبەتی گەلی کورد و گەڵانی ناوچەکە دەکەم".
راشیگەیاندووە: "ئومێدەوارین، بەھاری ئەمساڵ، ساڵێکی خۆشی بەدوای خۆیدا بھێنێت و بەدوور بێت لە پەتا، بەڵا و نەھامەتیی و ببێتە مایەی بەرقەراربوونی ئاسایش و ئارامی بۆ ھەموو لایەک".