Abdulhameed Husseın Karam
11 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 14 نیسان 2020
ھەولێر- AA
سەرۆکی پێشوی ھەرێمی کوردستان، مەسعود بارزانی پهیامێكی لهبارهی رووداوی دهستدرێژییكردنه سهر ژنێكی كورد له پردێ، بڵاوكردهوه و تێیدا داوا دهكات ئهنجامدهرانی تاوانهكه به توندترین شێوه سزابدرێن.
لە پەیامێکدا کە لە ماڵپەری فەرمیی خۆی بڵاویکردووەتەوە، سەرۆکی پێشوی ھەرێمی کوردستان ئهوهی وهبیرهێناوهتهوه كه ماوەی چەند رۆژێكه هەواڵێك لە راگەیاندنەكان بڵاوبووەتەوە لهبارهی ئهوهی ژمارەیەك كەسی سەر بە هێزەكانی حەشد و پۆلیسی عێراقی لە نزیك بازگەی پردێ دەستدرێژییان كردووەتە سەر ژنێكی كورد كە كەمئەندامە و لە خێزانێكی زۆر هەژار و بێدەسەڵاتی سنووری پارێزگای كەركووكە.
مهسعود بارزانی له پهیامهكهیدا داوای لە حكوومەتی فیدراڵ و حكوومەتی هەرێم كردووه بە هاوبەشی لێكۆلینەوەی تەواو لەو تاوانە قێزەوەنە بكەن و رایگهیاندووه: "داوا دهكهم ئەنجامدەرانی ئەم تاوانە سزابدرێن. ئەمە تاوان و ستەمێكی زۆر گەورەیە كە لە هاووڵاتییەكی بێپەنای كورد لەژێر سایەی ئیدارە و واقعی سەربازیی سەپێندراوی كەركووك كراوە كە هەر لە سەرەتاوە هەتا ئێستا ئەم دەسەڵاتە لەسەر ئەوە راهاتووە لەرێگەی جۆراوجۆرەوە دژایەتیی هاووڵاتییانی كوردی كەركووك و مافەكانیان بكات".
سهرۆكی پێشووی ههرێمی كوردستان جهختی لهوهكردووهتهوه، كه هیچ كەس و لایەنێك وا بیرنهكاتهوه تاوانی لەمجۆرە بەسەریاندا تێدەپەڕێ یان چاوپۆشییان لێدەكرێت و رایگهیاندووه: "ئەم دەستدرێژییە شكاندنی كەرامەتی هاووڵاتییانی نەك تەنیا كەركووك بەڵكو هەموو كوردە و ئەنجامدەرانی ئەم بێویژدانییە دەبێ بە تووندترین شێوە سزابدرێن".
ماوەی چەند رۆژێکە لە تۆرەکۆمەڵایەتییەکان ڤیدیۆی ئهنجامدانی دەستدرێژیی سێکسی بۆ سەر ئافرەتێکی خاوەن پێداویستیی تایبهت، کە لهلایەن چەند کەسێکەوە ئەنجامدراوە، بڵاودەکرێتەوە. ژنەکە دانیشتووی شارۆچكهی پردێیە و تا ئێستا دوو کەس پهیوهست به دهستدرێژییهكه دەستگیرکراون، دانیان بە تاوانەکانیاندا ناوە و لێکۆلینەوەکانیش لهوبارهیهوه درێژهیان ههیه.