Zana Natık Kerem
17 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 17 نیسان 2023
ھەولێر – AA
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، دەستگیرکردنی چوار تیرۆریستی داعشی لە پارێزگای ئەنبار رۆژئاوای ئەو وڵاتە راگەیاند.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئۆپەراسیۆنێک لە دەورووبەری قەزای قائیم رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار بۆسەر تیرۆریستانی داعش ئەنجامدراوە.
راشیگەیاندووە کە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکاندا، چوار تیرۆریستی داعش دەستگیرکراون.
باسی لەوەیش کردووە کە ئۆپەراسیۆنەکە، لەلایەن ھێزەکانی سەربە بەڕێوەبەرایەتی ئاژانسی ھەواڵگریی سەربازیی لە وەزارەتی بەرگریی ئەنجامدراون.