Fakhradin Ibrahim Mohammad
20 تشرینی یەکەم 2024•نوێکردنەوە: 22 تشرینی یەکەم 2024
هەولێر - AA
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، کۆی گشتی ڕێژەی بەشداربووان لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان-عێراق گەیشتە لەسەدا ٧٢.
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێم لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، نەبەرد عومەر ڕایگەیاند، پڕۆسەی هەڵبژاردن بە سەرکەوتوویی کۆتایی هاتووە و دواتر دەست بەجێ دەست کراوە بە جیاکردنەوەی دەنگەکان.
نەبەرد عومەر ڕاشیگەیاند: "ڕێژەی لەسەدا ٩٨ی دەنگی بنکەکان کۆکراوەتەوە و بەو پێیە ئەوە، ڕێژەی بەشداربوون گەیشتووەتە لەسەدا ٧٢".
بە پێی ئەو زانیارییەی کە لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا ڕاگەیاندرا، ڕێژەی بەشداربووان لە هەڵبژاردنەکانی هەرێمدا لە هەولێر لەسەدا ٧٤، لە دهۆک لەسەدا ٧٨، لە سلێمانی لەسەدا ٦٥ و لە هەڵەبجە لەسەدا ٦٩ بووە.