Hawkar Yaseen
27 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 01 ئادار 2022
هەولێر - AA
نووسینگەی رۆژنامەوانیی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە کە سەرۆکوەزیران فەرمانی بە لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە، ئامادەکاری تەواو بکرێت بۆئەوەی هەڵبژاردن لەوادەی خۆیدا ئەنجام بدرێت.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "پاڵپشت بە فەرمانی هەرێمیی ژمارە ٣٣ لە رۆژی ٢٤ی شوبات دەربارەی دەستنیشانکردنی رۆژی یەکی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ وەك رۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان، ئەمڕۆ سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی بە فەرمانێک بڕیاری دا بە راسپاردانی سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران و سەرجەم وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان، بۆ هەماهەنگیکردن لەگەڵ کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی، بە مەبەستی دابینکردنی بوودجە و سەرجەم پێداویستییەکانی پڕۆسەی هەڵبژاردن".
لە راگەیاندراوەکەدا جەختیشی لەوە کراوەتەوە کە ئەم ئامادەکارییانە بۆ ئەوەیە "هەڵبژاردن لە کاتی دیاریکراودا ئەنجام بدرێت".