Zana Natık Kerem
17 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 18 نیسان 2023
ھەولێر ــ AA
حەشدی شەعبی رایگەیاند کە لە میانی ئۆپەراسیۆنێکی ھاوبەشی ھێزەکانی سوپای عێراق و حەشدی شەعبیدا لە زنجیرە چیاکانی حەمرین باکووری پارێزگای دیالە، ژمارەیەک حەشارگەی تیرۆریستانی داعش خاپوورکراوە.
دەستەی راگەیاندنی حەشدی شەعبی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانی سەربە لیوای ٢٢ی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق، ئۆپەراسیۆنێکی ھاوبەشیان بۆسەر تیرۆریستیانی داعش لە زنجیرە چیاکانی حەمرین ئەنجامداوە.
راشیگەیاندووە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، ژمارەیەک حەشارگەی تیرۆریستانی داعش لە زنجیرە چیاکانی حەمرین دۆزراونەتەوە کە دواتر خاپوورکراون.
راشیگەیاندووە کە ئۆپەراسیۆنەکە، بەئامانجی رادوونانی تیرۆریستانی داعش و پتەوترکردنی ئاسایش و سەقامگیریی لە ناوچەکە ئەنجامدراوە.