Zana Natık Kerem
21 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 22 کانوونی یەکەم 2021
ھەولێر ــ AA
کاروانێکی گواستنەوەی کەلوپەلی لۆجستی سەربە ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش لە پارێزگای بەسرە باشووری عێراق، کرایە ئامانج.
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای بەسرە بە میدیا عێراقییەکانی رایگەیاندووە کە بۆمبێکی چێنراو لە پارێزگای بەسرە، بە کاروانێکی گواستنەوەی کەلوپەلی لۆجستی سەربە ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعشدا، تەقیوەتەوە.
بە گوتەی سەرچاوەکە، تەقینەوەکە زیانی گیانی و ماددی لێ نەکەوتووەتەوە.
تا ئێستا ھیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەنجامدانی تەقینەوەکە، رانەگەیاندووە.