Zana Natık Kerem
29 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 30 حوزەیران 2021
ھەولێر ــ AA
لە ئاکامی ھێرشێکی چەکداری لە باشووری رۆژئاوای بەغدا پایتەختی عێراق، فەرماندە لە سەرایا سەلام باڵی سەربازیی رەوتی سەدر، نەسیر ئەبو درع محەمەداوی کوژرا.
لەمبارەیەوە ئەفسەرێک لە پۆلیسی بەغدا بە ئاژانسی ئانادۆڵوی رايگەیاند کە درەنگانی شەوی رابردوو، ژمارەیەک چەکداری نەناسراو لە گەڕەکی ریسالە باشووری رۆژئاوای بەغدای پایتەخت، تەقەیان لە نەسیر ئەبو درع محەمەداوی کردووە کە بەھۆیەوە ناوبراو کوژراوە.
تا ئێستا ھیچ لایەنێک بەرپرسیاریەتیی خۆی لە ئەنجامدانی ھێرشەکە رانەگەیاندووە، ھەروەھا رەوتی سەدر و دەسەڵاتدارە ئەمنییەکانی عێراقیش ھیچ روونکردنەوەیەکیان لەوبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.