Heman Hussein Yaseen
16 نیسان 2026•نوێکردنەوە: 16 نیسان 2026
لەگەڵ شەپۆلە بەردەوامەکانی ئەم دواییەی بارانبارین لە ھەرێمی کوردستان، بەنداوەکان سەرڕێژ و پڕبوون لە ئاو، ئەمە دیمەنێکی جوانی بەناوچەکە بەخشی و ڕۆژانە خەڵک بۆ گەشت و سەیران لەسەر لێواری بەنداوەکە دادەنیشن و کاتێکی خۆش بەسەر دەبەن.
یەکێک لە پڕۆژە گرنگەکانی دەڤەری خۆشناوەتی، بەنداوی ئاقوبانە کە بەھۆی شەپۆلە بارانبارینەکەی ئەم دواییە بڕێکی زۆر ئاوی گلداوەتەوە و دیمەنێکی جوانی بەناوچەکە بەخشیووە.
ئەم بەنداوە دەکەوێتە گوندی ئاقوبانی خوارووی سەر بە ناحیەی ھیران لە قەزای شەقڵاوە و ماوەی دوو ساڵ دەبێت تەواو بووە و توانای گلدانەوەی دوو ملیۆن و نیو مەتر سێجا ئاوی ھەیە و لە ئێستاشدا بووەتە شوێنێک کە ھاووڵاتییان سەردانی دەکەن و کاتەکانییانی لێ بەسەر دەبەن.