سلێمانی
به‌رنامه‌ی خۆشترین ده‌نگ به‌رنامه‌یه‌كی كه‌ناڵی NRT2 هو له‌ڕێگه‌ی لیژنه‌یه‌كی دادوه‌ری 4 كه‌سییه‌وه خۆشترین ده‌نگی به‌شداربووان هه‌ڵده‌بژێرێت، له‌ئێستادا به‌رنامه‌كه چووه‌ته قۆناغی سێهه‌مه‌وه كه‌قۆناغی ڕاسته‌وخۆیه‌و له‌ڕێگه‌ی نامه (SMS)ی هاووڵاتیانه‌وه سه‌ركه‌وتووان ده‌ست نیشان ده‌كرێت.
سه‌ره‌تای به‌رنامه‌كه 300 گه‌نج به‌شدارییان كرد، له‌و ژماره‌یه‌ش 100 كه‌سیان چونه قۆناغی یه‌كه‌می به‌رنامه‌كه، دواتر 60 كه‌سیان بۆ قۆناغی دووه‌م و 24 یان بۆ قۆناغی سێهه‌م سه‌ركه‌وتون، له‌كوردستانی توركیاوه 60 گه‌نج به‌شداری به‌رنامه‌كه‌یان كردووه‌و 15یان بۆ قۆناغی یه‌كه‌م و 5 به‌شداربوش بۆ قۆناغی سێهه‌م سه‌ركه‌وتون .
ده‌رون كێژهن به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری كه‌ناڵی NRT2 و سه‌رپه‌رشتیاری به‌رنامه‌كه به‌ئاژانسی (ئه‌نادۆڵ)ی گوت،پێشتر له‌كه‌ناڵه‌كانی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند به‌رنامه‌یه‌كی پێشبڕكێی ده‌نگ خۆشی دانراون، به‌ڵام ئامانجی ئێمه له‌دامه‌زراندنی به‌رمانه‌ی (خۆشترین ده‌نگ) ئه‌وه‌بوو كه‌جیاواز بێت له‌و به‌رنامانه‌و بتوانێت گه‌نجانی پارچه‌كانی تری كوردستان كۆبكاته‌وه‌و ته‌نها تایبه‌ت نه‌بێت به‌هه‌رێمی كوردستان.
پتر گوتی، گرنگی تایبه‌تمان به‌گه‌نجانی كوردستانی توركیادا‌و تیمێكی تایبه‌تمان له‌هه‌ردوو شاری ئامه‌دو ئه‌سته‌نبوڵ دانا بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی ده‌نگی به‌شداربووان، كه‌نزیكه‌ی 60 گه‌نج له‌قۆناغی سه‌ره‌تادا به‌شدارییان كرد‌و 15 گه‌نجییان بۆ به‌رنامه‌كه سه‌ركه‌وتن و هاتنه ستۆدیۆوه له‌سلێمانی، له‌ئێستاشدا 5 به‌شداربویان گه‌یشتونه‌ته قۆناغی سێهه‌می به‌رنامه‌كه‌و له‌ڕۆژانی داهاتودا ئه‌و قۆناغه‌ش ده‌ست پێده‌كات.
سه‌رپه‌رشتیاری به‌رنامه‌كه له‌باره‌ی خه‌ڵاتی به‌رنامه‌كه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه كرد، یه‌ك به‌شداربوو ده‌بێته یه‌كه‌می به‌رنامه‌كه‌و سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست ده‌هێنێت، خه‌ڵاتی به‌رنامه‌كه‌ش ئۆتۆمۆبێلێكی جۆری كۆرۆلای مۆدێل 2013 ده‌بێت كه‌نرخه‌كه‌ی 26 هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكییه، له‌گه‌ڵ چه‌ند خه‌ڵاتێكی تردا.
(ده‌رسیم ئیكلهر و یه‌شیم ئیلهان ) دوو كچه كوردی ته‌مه‌ن 18 ساڵانی دانیشتووی شاره‌كانی ئامه‌دو سێرتن ، ئه‌م دوو كچه له‌سه‌ره‌تای به‌رنامه‌كه‌وه به‌شدارییان كردووه‌و له‌ئێستاشدا له‌شاری سلێمانی بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ قۆناغی سێهه‌می به‌رنامه‌كه‌و سه‌ركه‌وتن بۆ قۆناغی داهاتوو، سه‌رقاڵی پرۆڤه‌و ئاماده‌كارین.
ده‌رسیم ئیكلهر به(ئه‌نادۆڵ)ی گوت، دوای بیستنی به‌رنامه‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه له‌هه‌رێمی كوردستان، له‌شاری ئه‌سته‌نبوڵ سه‌ردانی تیمی به‌رنامه‌كه‌م كرد‌و دوای وتنی سترانێك سه‌ركه‌وتم بۆ به‌شداری كردنی به‌رنامه‌كه له‌شاری سلێمانی.
ئه‌وه‌شی گوت، به‌زاری كرمانجی و به‌گۆرانی (ئای دولبه‌ر)ی ستران بێژ ئارام تیگران به‌شداری كردووه‌و بۆ قۆناغی ڕاسته‌وخۆو سێهه‌می به‌رنامه‌كه سه‌ركه‌وتووه، هیوای ئه‌وه‌ش ده‌خوازێت بگاته قۆناغی كۆتایی به‌رنامه‌كه‌و سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت.
یه‌شیم ئیلهان هاوشێوه‌ی ده‌رسیم ئیكلهری هاوڕێی له‌شاری سێرته‌وه به‌شداری كردووه‌و ئاماژه به‌وه ده‌كات له‌لایه‌ن چه‌ند هاوڕێیه‌كییه‌وه ئاگادار كراوه‌ته‌وه له‌بونی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌و به‌پاڵپشتی باوكی توانیویه‌تی په‌یوه‌ندی به‌به‌رنامه‌كه‌وه بكات و 3 قۆناغی به‌رنامه‌كه به‌سه‌ركه‌وتووی ببڕێت.
یه‌شیم گوتی، من له‌ده‌نگی خۆم ڕاده‌بینم و پێشبینی به‌ده‌ستهێنانی پله‌ی پله‌ی یه‌كه‌می به‌رنامه‌كه ده‌كه‌م و هه‌وڵی ته‌واوی خۆمی بۆ ده‌ده‌م، ئه‌و سترانانهشی كهلهبهرنامهكهدا گوتومن بریتین له (شه‌فت تاری بوو)ی ده‌لیلا و (ئه‌ز غه‌ریبم)ی ستران بێژ ئاگری ژیان.