سلێمانی
سلێمانی تاكه پارێزگای عێراقه كه‌تائێستا سایلۆیه‌كی تایبه‌ت به‌خۆی نییه‌و ساڵانه‌ش به‌هۆی به‌پیتی خاكه‌كه‌یه‌وه زۆرترین بڕی دانه‌وێڵه له‌سنوری ئه‌و پارێزگایه‌دا به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، به‌ڵام نه‌بونی سایلۆ گه‌وره‌ترین كێشه‌ی دروست كردووه‌و به‌و هۆیه‌وه گه‌نمی شاره‌كه ڕه‌وانه‌ی سایلۆی شاره‌كانی تری عێراق ده‌كرێت.
له‌ئێستادا كه‌وه‌رزی وه‌رگرتنی به‌رهه‌می دانه‌وێڵه(گه‌نم و جۆ)ی هاووڵاتیانه، ده‌یان هه‌زار ته‌ن گه‌نم له‌ناو گۆڕه‌پانی سایلۆكه‌دا كۆكراوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش كێشه‌و گرفتی زۆری به‌دوای خۆیدا هێناوه‌و ڕوبه‌ڕوی مه‌ترسی گه‌وره ده‌بێته‌وه له‌وانه‌ش ته‌ڕ بونی له‌كاتی باران بارین و تێكه‌ڵ بونی خۆڵ و خاشاك بهگهنمهكهو نه‌بونی هیچ ڕێگرییه‌ك به‌چونه ناوه‌وه‌ی ئاژه‌ڵان و مانه‌وه‌ی گه‌نمه‌كه له‌به‌ر تیشكی گه‌رمی خۆردا.
شاره‌زایه‌كی بواری كشتوكاڵی ئاماژه به‌وه ده‌كات، به‌هۆی نه‌بونی سایلۆوه كۆی گه‌نمی ئه‌مساڵ له‌به‌ر تیشكی خۆردا ده‌مێنێته‌وه كه‌ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر گه‌نمه‌كه دروست ده‌كات، هه‌روه‌ها ئاژه‌ڵ دێته ناو گهنمهكهوهو گواستنه‌وه‌ی گه‌نمه‌كه‌ش دوا ده‌خات و كولفه‌یه‌كی زۆر له‌سه‌ر حكومه‌تی فیدراڵی تێ ده‌كه‌وێت به‌گواستنه‌وه‌ی گه‌نمه‌كه بۆ شاره‌كانی تری عێراق كه بۆ هه‌ر ته‌نێك و یه‌ك كلم بڕی 50 هه‌زار دیناری عێراقی وه‌رده‌گیرێت.
له‌لای خۆیه‌وه جه‌مال ئیسماعیل به‌ڕێوه‌به‌ری سایلۆی سلێمانی به‌ئاژانسی (ئه‌نادۆڵ)ی گوت، سلێمانی تاكه پارێزگای عێراقه كه‌خاوه‌نی سایلۆی خۆی نییه، ئه‌وه‌ش بۆ كه‌مته‌رخه‌می حكومه‌تی پێشووی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێم ده‌گه‌ڕێته‌وه كه‌تائێستا سایلۆیهكییان بۆ شاره‌كه دروست نه‌كردووه.
ئه‌وه‌شی گوت، له‌ڕۆژی 4ی نیسان/ئه‌پرێلی ڕابردووه‌وه له‌ناو سایلۆی سلێمانی و 4 بنكه‌ی ده‌وروبه‌ره‌وه ده‌ستمان به‌وه‌رگرتنی گه‌نمی ئه‌مساڵ كردووه‌و تائێستا 127 هه‌زارو 500 ته‌ن گه‌نم وه‌رگیراوه، له‌كاتێكدا ساڵی ڕابردوو تائه‌م كاته 92 هه‌زار ته‌ن وه‌رگیرابوو، وه‌رگرتنی گه‌نمیش تاكۆتایی ئه‌م مانگه به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، جۆری ئه‌و گه‌نمه‌ی وه‌ری ده‌گرن جۆرێكی زۆر باشه‌و له‌جۆری ساوه‌رو ئارده، گه‌نمه‌كانیش كراون به 3 پله كه‌بۆ یه‌ك ته‌ن گه‌نمی پله یه‌ك 792 هه‌زارو پله دوو 682 هه‌زارو پله سێ 572 هه‌زار دینار دانراوه.
له‌باره‌ی پرۆژه‌ی دروست كردنی سایلۆوه بۆ شاره‌كه، به‌ڕێوه‌به‌ری سایلۆی سلێمانی گوتی، تائێستا سایلۆمان نییه‌و له‌ئێستادا حكومه‌تی هه‌رێم سه‌رقاڵی دروست كردنی سایلۆیهكه له‌شارۆچكه‌ی پیره‌مه‌گرون كه 80 هه‌زار ته‌ن گه‌نم ده‌گرێت و بریاره ساڵی داهاتوو ته‌واو ببێت، هه‌روه‌ها 3 سایلۆی تریش له‌شاره‌كانی ڕانیه‌و سه‌یدسادق و چه‌مچه‌ماڵ دروست ده‌كرێن.
ئه‌وه‌شی گوت، ئه‌و گه‌نمه‌ی ئێستا له‌جوتیارانی وه‌رده‌گرن له‌ڕێگه‌ی ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگره‌وه ڕه‌وانه‌ی سایلۆكانی دوزخورماتوو تا به‌سره ده‌كرێت و دوای پاكردنه‌وه‌ی لهسایلۆكاندا به‌تێكه‌ڵ كردنی له‌گه‌ڵ گه‌نمی هاووردهی ئه‌مریكی و كه‌نه‌دی و ئوستراڵی ده‌هێنرێته‌وه سلێمانی.
له‌ئێستادا له هه‌ر سێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێمی كوردستان ته‌نها 6 سایلۆ هه‌یه كه زۆربه‌یان له‌سه‌ر شێوازی كۆن دروستكراون و كۆی توانای هه‌موویان ته‌نها 220 هه‌زار تۆن دانه‌وێڵه‌ی هه‌ڵگیراوه، گه‌وره‌ترین سایلۆش سایلۆی مه‌خموره كه توانای 100 هه‌زار تۆن دانه‌وێڵه‌ی هه‌ڵگیراوی هه‌یه.
شاره‌زایانیش ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن هه‌رێمی كوردستان پێویستی به‌دروست كردنی 8 سایلۆی تازه هه‌یه له‌گه‌ڵ نۆژه‌ن كردنه‌وه‌ی سایلۆ كۆنه‌كاندا.