ئه‌نقه‌ره
رۆماننووسی و شاعیری ناوداری كورد به‌ختیار عه‌لی له ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا سیمینارێكی له ژێر ناونیشانی "ئه‌ده‌بیات له سه‌رده‌می توندوتیژی" پێشكه‌ش كرد كه به سه‌رپه‌رشتی "باس‌نیوز" و ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی "ئاڤیستا" رێكخراوه.
به‌ختیار عه‌لی له سیمیناره‌كه به شێوه‌یه‌كی دوور و درێژ باسی توندڕه‌ویی كرد و ئه‌م سه‌ده‌یه‌ی به سه‌ده‌یه‌كی توندڕه‌ویی وه‌سفكرد و گوتی: "سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه‌م سه‌ده‌ی توندڕه‌وییه. توندوتیژی شتێكی دیاری كرا‌و نییه تایبه‌ت بێت به هێزێك یان گرووپێك یان تاقمێكی دیاری كرا‌و، توندوتیژی له‌م سه‌رده‌مه دیارده‌یه‌كه كه له هه‌موو شوێنێكه‌وه خۆی نیشان ده‌دات".
روونیشی كرده‌وه كه بابه‌تی توندڕه‌ویی په‌یوه‌ندییه‌كی زۆری به ئایدۆلۆجیای تاكه كه‌س هه‌یه و گوتی: "زۆربه‌ی شووناسهكان و زۆربه‌ی مه‌زهه‌به‌كان و ئایینه‌كان و نه‌ته‌وه‌كان تا ئه‌ندازه‌یه‌كی زۆر ئایدیۆلۆژی و كه‌سانی توندڕه‌و به‌رهه‌م ده‌هێنن. له نێو گشت كۆمه‌ڵگاكاندا جۆرێك له توندڕه‌وی شه‌رعی هه‌یه. بۆ نموونه ئه‌گه‌ر سه‌یری كۆمه‌ڵگای عه‌ره‌بی بكه‌ین هه‌ندێك بیركردنه‌وه‌ی مه‌زهه‌بی توندڕه‌و هه‌یه، وا ده‌زانین ته‌نها ئه‌وان توندڕه‌ون به‌ڵام له راستیدا له هه‌موو كۆمه‌ڵگاكاندا زۆرێك له توندڕه‌وی شه‌رعی یاخود قبووڵكراو له‌لایه‌ن زۆرینه‌ی خه‌ڵكه‌وه هه‌یه".
ناوبراو تیشكی خسته سه‌ر رۆڵی میدیاكان له سه‌رهه‌ڵدانی توندڕه‌ویدا كه كاریگه‌رییه‌كی زۆری له‌سه‌ر ژیانی رۆژانه‌ی خه‌ڵك دروست كردووه و داوای كرد میدیاكانی ئه‌م سه‌رده‌مه له‌مباره‌یه‌وه به هۆشیاری مامه‌ڵه بكه‌ن.
بەختیار عه‌لی له درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتیشی: "توندڕه‌وی له نێوان مرۆڤ و بیركردنه‌وه‌ی دایه. ئێمه زۆر جار هۆكاری توندڕه‌وی له نێو سیاسه‌ت یان له نێو مه‌زهه‌بدا ده‌گه‌ڕێین به‌ڵكو پێویسته له بواری سایكۆلۆژی و ئه‌ده‌بیاتدا پشكنینی له‌باره‌یه‌وه بۆ بكه‌ین. توندڕه‌وێك كه خۆی ده‌ته‌قێنێته‌وه به‌ر له‌وه‌ی كه‌سێك بكوژێت خۆی تاقی ده‌كاته‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه مرۆڤ له‌م سه‌ده‌یه‌دا به‌بێ بیانوو ده‌توانێت كه‌سێك بكوژێت و تاوانی گه‌وره ئه‌نجام بدات".
له كۆنفڕانسه‌كه نووسه‌ری ناوداری توركیا ئیسماعیل بێشیكچی و ژماره‌یه‌ك له خه‌ڵكی توركیا و شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئاماده بوون. دوای كۆنفڕانسه‌كه رۆماننووسی كورد به‌ختیار عه‌لی واژۆی له‌سه‌ر كتێبه‌كانی كرد.
به‌ختیار عه‌لی چه‌ندین كتێبی شیعر و رۆمانی هه‌یه و چه‌ند كتێبێكیشی بۆ شێوه‌زاری كرمانجی سه‌روو وه‌رگێردراوه.