بە گوێرەی ئایینی ئێزدی یەکەم رۆژی چوارشەممەی مانگی نیسان به گوێره‌ی رۆژمێری كۆچی، رۆژی دروستكردنی جیهانه و به‌م بۆنه‌یه‌وه ھەموو ئێزدیه‌كان ئەم رۆژە وەکو رۆژێکی پیرۆز سه‌یر ده‌كه‌ن و له‌و رۆژه‌دا سەردانی پەرەستگەی لالش دەکەن.
لە شەوی رۆژی چوارشەممە, ھەموو ئێزدییه‌كان بۆ جێبەجیکردنی ئەرکە ئایینیه‌كان سەردانی پەرەستگەی لالش دەکەن و لەوێ لە بەردەم پەرەستگە ٣٦٥ چرا وه‌ك نیشانەیهك بۆ رۆژانی ساڵه داده‌گیرسێنن. دواتر قەول و بەیته ئاینییه‌كان لە لایەن كه‌سایه‌تیانی ئایینی ئێزدیه‌وه دەخوێندرێهوه. لە کاتی خوێندنەوەی بەیتی ئاینی, سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی رۆحانی ئێزدی کە بە "بابا شێخ" ناسراوە، لە ناو پەرەستگەکە پێشوازی له خه‌ڵك ده‌كا و جەژنییان لێ پیرۆز ده‌كا."
یەکێک له شارەزایانی ئایینی ئێزدی بە ناوی شێخ دەشتی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو باسی ئەم جەژنەی کرد و گوتی: "بە گوێرەی ئایینی ئێمه ئه‌مرۆ رۆژی دروستکردنی جیھانە و لای ئێمه ناوی چوارشه‌ممه‌ی سووری لێنراوه و خه‌ڵكی ئێزدی وه‌ك جه‌ژن سه‌یری ئه‌م رۆژی ده‌كه‌ن و ئه‌و جه‌ژنه له یه‌كتری پیرۆز ده‌كه‌ن. به‌گوێرەی رۆژمێری کۆچی یەکەم رۆژی چوارشەممەی مانگی نیسانی هه‌موو ساڵێك رێوره‌سمی پیرۆزكردنی ئەم جەژنە ئه‌نجام ده‌درێ. رۆناکی بۆ ئایینی ئێمه پیرۆزە. بۆیە چرا لە بەردەم پەرستگەی لالش داده‌گیرسێنین. لە شەوی چوارشەممە بەیتی شێخ شەمسەدین دەخوێندرێته‌وه. بەیانی رۆژی چوارشەممە ھەموو ئێزدییه‌كان جەژن له‌یه‌كتری پیرۆز دەکه‌ن و گوڵاڵه سووره كه له مانگی نیسان له سروشتدا ده‌رده‌كه‌وێ به‌سه‌ر دهرگاكانیانهوه ده‌كه‌ن. ھەر بەیانی ھەمووان سەردانی مەزارگەكان دەکەن. ھەندێک کەسیش هێلكه بە ڕەنگی سوور و زەرد رەنگ دەکەن و وه‌ك دیاری پێشكه‌شی یه‌كتری ده‌كه‌ن."