ھەولێر
لە رێوڕەسمێکدا بەئامادەبوونی پارێزگاری ھەولێر نەوزاد ھادی و ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومی، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە ھۆتێل دیوان لە ھەولێر گۆڤارێکی تایبەت بە فەیشن بەناونیشانی ئەربیل پرایم (Erbil Prime) بڵاو کرایەوە.
ئەم گۆڤارە بابەتی ھەمەجۆر لە بوارەکانی مۆدێلات و شێوەژیانی ئاستبەرز و مارکە جیھانیەکانی ئۆتۆمبێل بڵاو دەکاتەوە.
نەوزاد ھادی پارێزگاری ھەولێر گوتی: ئەمە یەکەم گۆڤاری مۆدێلاتە کە بە زمانی ئینگیلیزی لە ھەولێر دەردەچێ و تێدا باسی ئاستی ژیانی بەرز، مارکەی جیھانی دەکرێ.
بەرێوەبەری ڤۆڤاری ئەربیل پرایمیش گوتی: لە ناوەڕاستی ساڵی ٢٠١٤ بەشێکی ئەم ڤۆڤارە بە زمانی کوردی چاپ و بڵاو دەکرێتەوە.
لە کۆتایی رێورەسمەکەدا نماییشی جلوبەرگ ئەنجام درا.