سلێمانی
كاتژمێر 12:00 ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه به‌كاتی سوید، له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی وڵاتی سوید، شاعیری ناسراوی كورد‌و سه‌رۆكی ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م شێركۆ بێكه‌س كۆچی دوایی كرد، ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌میش كهبێكهس سه‌رۆكی بوو ربهم زووانه شوێنی پرسه‌كه‌ی ڕاده‌گه‌یه‌نێ.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م به‌ئاژانسی ئانادۆڵی گوت" شێركۆ بێكه‌س پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دوای زیاتر له‌سێ مانگ مانه‌وه‌ی له نه‌خۆشخانه‌ی كارۆلینسا له ستۆكهۆڵمی پایته‌ختی وڵاتی سوید ، كۆچی دوایی كردووه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه گوتی"بێكه‌س له‌ڕۆژی 17ی نیسانی ڕابردوو دوای تێكچونی ته‌ندروستی له سلێمانییه‌وه ڕه‌وانه‌ی ووڵاتی سوید كرا بۆ چاره‌سه‌ركردن، دوای پشكنینه‌كانیش ده‌ركه‌وت نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كانی هه‌یه‌و یه‌كێك له ژێكانی قوڕگیشی تێكچووه.
شێركۆ بێكه‌س، كوڕی شاعیر فایه‌ق بێكه‌سه، یه‌كێكه له شاعیره ناو‌و داره‌كانی كورد، له ساڵی 1940 له سلێمانی له دایك بووه، یه‌كه‌م دیوانه شیعری خۆی له ساڵی 1968 بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و جگه له كۆ به‌رهه‌می شیعریی كه دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر چاپی كرد تا ئێسته نێزیكه‌ی 25 دیوانه شیعریی هه‌یه.
بێكه‌س دامه‌زرێنه‌ی گروپی ڕوانگه‌یه، كه یه‌كێكه له گروپه چالاكییه ئه‌ده‌بییه‌كان و له حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوو دامه‌زراوه. شێركۆ بێكه‌س له یه‌كه‌مین كابینه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌زیریی رۆشنبیریی بووه . هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ده‌زگه‌ی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی سه‌رده‌مه له شاری سلێمانی .