نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان
به پێی تازه‌ترین ئامار كه به‌ر ده‌ست كه‌وتوه ڕێژه‌ی قوربانیه‌كانی توندوتیژی و پێكدادانهكانله ئهفغانستانَدا له‌م ساڵدا به نزیكه‌ی له سه‌دا 14 زیادی كردووه له چاو ساڵانی پێشوودا و به‌مه‌ش ڕێژه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له پێكدادانه‌كاندا گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشتۆته هه‌زار و 319 كه‌س .
به پێی ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی UNAMA له ئه‌فغانستان تادێت كاریگه‌ری توندوتیژیه‌كان و پێكدادانه‌كان له‌سه‌ر خه‌ڵك زیاد ده‌كات و تادێت ژماره‌ی قوربانیه‌كانی ده‌ستی كرده‌وه توندوتیژیه‌كان زیاد ده‌كات. ئاشكراش كراوه كه له شه‌ش مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا نزیكه‌ی هه‌زارو 319 كه س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و نزكیه‌ی دوو هه‌زارو 533 كه‌سیش برینداربوون .
جان كوبیس نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له ئه‌فغانستان له ڕونكردنهوهیهكیدا ئاشكرای كرد له پێناو كه‌م كردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی مردنی سیڤیل ده‌بێت هه‌مو لایه‌ك هه‌وڵی زیاتر بده‌ن , كوبیس ئاشكراشی كرد كه هه‌موو ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌ی كه ئه‌نجام ده‌درێت ,هاوكات هه‌ر هێرشێك بۆ سه‌ر حكومه‌ت دواجار كوژرانی هاوڵاتیانی سیڤیلی لێده‌كه‌وێته‌وه , هه‌وره‌ك داوای به په‌له كۆتایی هێنانی ئه‌و دۆخه‌شی كرد .