Zehra Tekeci
23 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 23 تەمووز 2023
ئانتاڵیا-AA
له ئانتاڵیا له‌میانی چالاكییه‌كدا فێستیڤاڵ و کۆنسێرت بۆ منداڵه هه‌تیوه ئۆکراینییهكان، كه له شاره‌كه میوانداریی ده‌كرێن، سازكرا.
چالاكییه‌كه كه لەلایەن پلاتفۆرمی هزر له ئانتاڵیا رێکخرابوو، لە ناوەندی كولتووریی ئەتاتورک بەڕێوەچوو.
له‌میانی چالاكییه‌كه‌دا ٤٠ منداڵی ئۆكراینی كه باوک و دایكیان له جه‌نگی ئۆكراینا-رووسیادا له‌ده‌ستداوه و بۆ ماوەی هەفتەیەک میوانداری کراون و ئه‌و ئۆكراینییانهی له ئانتاڵیا ده‌ژین، به‌شدارییان كرد.
له‌و شه‌وه چالاكییه‌دا گرووپی مۆسیقای ئۆکراینی فریده‌م جاز به چه‌ند به‌رهه‌مێك به‌شدارییان كرد.
منداڵه ئۆكراینییه‌كان كات و ساتی خۆشیان له كۆنسێرته‌كه‌دا به‌ڕێكرد كه گرووپی فریده‌م جاز گۆرانییە دڵخوازەکانیان بۆ گوتنه‌وه.
لە دوای کۆنسێرتەکە، سەرۆکی پلاتفۆرمی هزر له ئانتاڵیا، خه‌لیل گیوڤەنباش، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ماوەی هەفتەیەکە منداڵه ئۆکراینییهكان لە شارەکەیان میوانداری كراون و له‌رێگه‌ی چالاكییه‌كه‌وه كات و ساتی خۆشیان به‌سه‌ربردووه.