Rewa Mahmut Hasan
23 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 24 نیسان 2016
ئەنقەرە
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان بەبۆنەی رۆژی منداڵان لە تورکیا، لە کۆشکی کۆمارییدا پێشوازی لە چەند نوێنەرایەتیەکی منداڵان کرد.
لە رێورەسمێکدا لە کۆشکی کۆماریی تورکیا یادی رۆژی منداڵان کرایەوەو، بەو بۆنەیەوە هەریەک لە وەزیری پەرەوەردەی تورکیا نابی ئاڤچی و خانمی یەکەمی تورکیا ئەمینە ئەردۆغان بەشداریان کرد .
سەرەتا سەرکۆماری تورکیا کورسی مانەوەی خۆی لە کۆشکی کۆماریی پێشانی منداڵان داو پێی راگەیاندن کە ئەوە شوێنی مانەوەی ئەردۆغان نیيە بەڵکو پێگەو شوێنی گەلەکەیەتی.
لەمیانی گەڕانەکەیاندا، سەرکۆماری تورکیا زانیاری تەواوی دەدایە منداڵان لەسەر شوێنە دیارەکانی ناو کۆشکی کۆماریی.