Yusuf Aydın Deniz
30 تشرینی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 10 تشرینی دووەم 2015
شاندێکی رابیتەی راگەیاندن و رۆژنامەوانی عێراقی سەردانی ئۆفیسی ئاژانسی ئانادۆڵو لە هەولێریان کرد و رێزیان لە کاروچالاکییەکانی بەرپرس و کارمەندانی ئەو ئاژانسە گرت.
شاندی رابیتەی راگەیاندن و رۆژنامەوانی عێراقی کە پێکهاتبوو لە عەبدوڵا حەسەن السجری و جەبار محسن و فاتیمە الدليمى و سجى اللامى لە لایەن بەرپرسی ئاژانسی ئانادۆڵو لە عێراق ساڵح بیلیجی و کارمەندانی ئەو ئاژانسە پێشوازیان لێکرا و لە دانیشتنێکدا باس لە رەوشی رۆژنامەوانی لە عێراق و هەرێمی کوردستان کرا و جەخت لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندی نێوان دەزگاکانی راگەیاندن بۆ ئاڵوگۆڕی بیروڕا کرایەوە.
رابیتەی راگەیاندن و رۆژنامەوانی عێراقی دوای کۆبوونەوەکە رێزی لە ماندووبوونی بەرپرسی ئاژانسی ئانادۆڵو لە عێراق ساڵح بیلیجی و رۆژنامەنووسی ئەو ئاژانسە هێمن بابان گرت و خەڵاتی رێزلێنانی پێشکەش کردن.