Abdullah Shukur
30 تشرینی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 31 تشرینی یەکەم 2015
مزگەوتی کۆشکی ئیسحاق پاشا کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ٢٣١ ساڵ پێش ئێستا، ئێستا وەک پەرستگا کرایەوە.
کۆشکی ئیسحاق پاشا یەکێکە لە نموونە ھەرە کاریگەرەکانی ئەندازیاری ئیمپراتۆری عوسمانی لە سەدەی ١٨ یەم. ھاوکات مزگەوتێکیش بەھەمان ناو لە نێو ئەم کۆشکە بوونی ھەیە لە دوای کارەکانی نۆژەنکردنەوە لە لایەن پارێزگای ئاگری وەک پەرستگا بە ئامادەبوونی پارێزگاری ئاگری، موسا ئیشین و قایمقامی دۆغوبایەزید، ئوڵاش ئەکھان کرایەوە.
بە بۆنەی کردنەوەی ئەو مزگەوتە لە دوای یەک سەدە، مەولود و تیلاوەی قورئانی تیا خوێنرایەوە.
پارێزگاری ئاگری، موسا ئیشین لە دوای رێورەسمی کردنەوەی مزگەوتەکە، بە رۆژنامەونانی راگەیاند کە ئەوان خۆشحاڵن بە کردنەوەی مزگەوتی کۆشکی ئیسحاق پاشا کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە دوو سەدە.
ئیشین راشیگەیاند کە ئەو مزگەوتە ئیتر بە بەردەوامی وەک شوێنی پەرستگا دەکرێتەوە و پێنج فەرز نوێژی لێ دەکرێت.