Bekir Aydoğan
18 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 19 کانوونی دووەم 2021
هەولێر- AA
لەشارى هەولێر ئەو خواردن و شيرەمەنييانەى كە مۆركی چێشتانهی توركى و عوسمانییان ههیه، دەخرێتە سهر خوانی خەڵكى ناوچەكە.
هەولێر كە چێشتخانە، ريستۆران و قاوەخانەى كولتوورە جياوازەكانى لێيە، ئەو شێف و وەستايانەى كێك و شيرينی كە لە توركياوە هاتوون، كاريگەرييان هەيە لەسەر ناساندنى چێشتخانهی توركى.
ئەم رێستۆرانتانە كە دەرفەتى كارى بۆ ژمارەيەكی زۆر كەس لە توركيا و لە ناوچەكە رەخساندووە، كولتووری چێژی لەو شارە دەوڵەمەند كردووە كە بووەتە شوێنى زۆربەى چێشتخانهكانی رۆژهەڵاتى ناوەڕاست.
چێشتلێنەره لاوهكان كە بە كارى چەند ساڵە چێشتخانهی توركى و عوسمانى بە جيهان ناساندووە، كاريگەرییان هەبووە لە پێگەياندنى چەندين شێف.
شێف نايف بەگى، باسى چەند لايەنێكى كاركردنى چێشتخانهی عوسمانى بۆ پەيامنێری ئاژانسى ئانادۆڵو كرد.
- هەموو ئەو بەرهەمانەى كە پێشكەشى دەكەن سەربە چێشتخانهی كۆشكى عوسمانى و چێشتخانهی توركييە.
نايف بەگى تیشكی خستهسهر ئهوهی، لەو رێستۆرانهى كە لە هەولێر كردوويانەتەوە چێژی خواردنی توركى و عوسمانى پێشكەش دەكەن و باسی لهوهكرد كه مێنووەكەیان بە تەواوەتى خواردنى توركى و عوسمانى لەخۆدەگرێت.
بەگى ئاماژەى بەوە كرد كە لێرە بە تەواوەتى كەرەستەى خۆماڵى بەكاردەهێنن و جەختى لەوەكردەوە كە هەموو ئەو بەرهەمانەى پێشكەشى دەكەن سەر بە چێشتخانهی كۆشكى عوسمانى و چێشتخانهی توركييە.
ئاشكراشیكرد، هەموو بەرهەمەكانى چێشتخانهی توركى بە چاغ كەباب، بوريانى، تێستى كەباب و دۆڵمەى پەراسووە و رایگهیاند: "بايەخێكى گەورە هەيە و زۆر بەدڵيانە. حهزی خوادنمان لەيەكترییەوە نزيكە، هەربۆيە بايەخ بە خواردنە توركييەكان دەدرێت. زۆر بە شێوەيەكى سەركەوتووانە نوێنەرايەتى چێشتخانهی توركى و عوسمانى دەكەين. بەهۆى ئەوەش كە پێگەى جوگرافيمان لەيەكترییەوە نزيكە و لە چەند سەردهمێكدا لە ناو يەكدا ژياوين، كولتوورى چێشتخانهمان زۆر لەيەكترییەوە نزيكە".
هەولێر.. تامى خواردنەكانى چێشتخانهی توركى و عوسمانى جێگەى بايەخە