سلێمانی
نووسەرو رۆژنامەنووسی کورد (ستران عەبدوڵڵا) کتێبێکی لەبارەی پرۆسەی دیموکارسی لەتورکیاو پرسی کورد چاپکردووەو باسەکانی ناوی تەرخانکردووە بۆ قۆناغەکانی کێشەی کورد لەتورکیا.
کتێبەکە لەژێر ناوی ( لەڕۆما کەوتە بەرچاوم ) لەچاپدراوەو تێیدا بەسێ تەوەر باس لە ڕەوشی کرانەوەی تورکیا دەکات بەڕووی کورد دا.
لەتەوەری یەکەمدا چاوپێکەوتن لەگەڵ ئەو کەسانەدا ئەنجامدراوە کە شارەزای پەیوەندیی ھەرێمی کوردستان و تورکیان، دواتر پرسی کورد لە تورکیا. بەشێکی دیکەی کتێیەکەدا ڕێپۆرتاژ و لێدوانی نووسەران و شارەزایانە لەبارەی پرسی کوردو تورکیا.
بەشی کۆتایی کتێبەکە، ستران عەبدوڵڵا تەرخانی کردووە بۆ شرۆڤەو لێکدانەوەکانی خۆی وەکو لێکۆڵەرو رۆژنامەنووسێک.
کتێبەکە بە دیِرە شیعرێکی ساعیری بەناوبانگی کورد (حاجی قادری کۆیی) دەستپێدەکات کە حاجی لەشاری ئەستەنبوڵ نووسیویەتی:
لە ڕۆما کەوتە بەرچاوم کەسێکی ھائیم و حەیران
بەھەیئەتی تێی گەییم کوردە بەشێوەی ئەھلی کوردستان
کەچوومە خدمتی پرسیم، برادەر خەڵکی کام جێگای؟
لە کام لا ھاتووی ؟ گریا گوتی: بابان، گوتم بابان ؟
دڵم داوە، گوتم باوکە ھەموومان بێکەسین لێرە
چ قەوماوە گەلێ حەیفە مەگریێ ھەر وەکو باران.