ڤاتیکان
رۆژنامەی (کلارین)ی ئەرجەنتینی بڵاویکردەوە "پاپا فرانسیسکۆس پێشەوای کاتۆلیکەکان بەتەلەفۆن پەیوەندییکردووە بە سەرۆکی سوریا بەشار ئەسەدەوە " بەڵام رۆژنامەکە ھیچ وردەکارییەکی نێو ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەی نەدرکاندووە.
لەلایەکی دیکە گوتەبێژی ڤاتیکان (فێدریکۆ لۆمباردی) لەلێدوانێکدا بۆ تەلەڤزیۆنی (نیوز ٢٤) ئەو ھەواڵەی رەتکردەوە کە باس لە پەیوەندیی تەلەفۆنی نێوان پاپا و ئەسەد
دەکەن و بە "ھەواڵێکی بێ بنەما" ناوی برد.
پاپای ڤاتیکان مانگی رابردوو نزای بۆ خەڵکی سوریا کردو بانگەوازی ئاشتبوونەوەی کرد لەنێوان خەڵکی سوریا.