Erkan Tiryaki
06 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 07 ئاب 2021
تۆکیۆ- AA
لە میانەی ئۆڵۆمپیاتەکانی ٢٠٢٠ی تۆکیۆ و لە یارییەکانی تۆپی باسکەی ئافرەتاندا دا تیمی ئەمریکا بۆ خولی کۆتایی سەرکەوت.
لە نیوەی پێش کۆتاییدا هەردوو تیمی ئەمریکا و سڕبیا رووبەڕووی یەک بوونەوە و تیمی ئەمریکا بە ئەنجامی ٧٩- ٥٩ لە سڕبیا-ی بردەوە.
ئەمریکا توانیویەتی لە شەش ئۆڵۆمپیاتی رابردوودا و یەک لە دوای یەک نازناوی پاڵەوان بەدەستبهێنێت.
لە ساڵی ١٩٩٦ەوە تا ئێستا تیمی ئەمریکا لە کۆی ١٢ یاری کۆتایی باسکە، بەشداری ١٠ یارییانی کردووە.
تیمی سڕبیا-ش کە لە ئۆڵۆمپیاتەکانی ٢٠١٦ی ریۆ مەدالیای بڕۆنزی بەدەستهێنابوو دووبارە هەوڵ بۆ تۆمار کردنی هەمان سەرکەوتن دەدات.
رکابەری ئەمریکا لە یاری کۆتاییدا براوەی یاری نێوان ژاپۆن- فەڕەنسا دەبێت کە رۆژی هەشتی ئاب ئەنجام دەدرێت.