Rewa Mahmut Hasan
16 تشرینی دووەم 2015•نوێکردنەوە: 17 تشرینی دووەم 2015
یاریزانی هەڵبژاردەی سوید زلاتان ئیبراهیمۆڤیج رایگەیاند کە کردەکانی تیرۆریستی پاریس لەناخەوە برینداری کردووە و کاریگەری هەبووە لەسەر یارییەکەیان لەگەڵ دانمارک کە سوید بە ٢ گۆڵ بەرامبەر بە یەک گۆڵ بردیەوە.
لەدوای یارییەكە ئیبراهیمۆڤیج لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند كە یارییەكی قورسیان بردۆتەوە و ئاشكراشی كرد كە هێرشەكانی پاریس زۆر كاریگەری تێ كردووە و گوتی: "هەست بە ئازاری كەسوكاری قوربانییەكان دەكەم، كردەكانی تیرۆریستی پاریس لەناخەوە ئێمەی زامدار كرد، نەمان توانی تەركیز بخەینە سەر یارییەكەی دانمارك".
ئەو هێرشبەرە ٣٤ ساڵە لەسەر ئەوەی كە لە دەقەی ٨٠ دا لەیارییەكە كرایە دەر و كاردانەوەی نواند بەرامبەر راهێنەر، ناوبراو گوتی: "بە ئاستەم هەناسەم بۆ دەدرا، پێش ١٠ دەقە داوام كرد بوو دەرمبهێنن لەیارییەكە، توڕە نەبووم لەبەر ئەوەی زوو دەریان كردم، بەڵكو لەبەر ئەوەی درەنگ دەریان كردم توڕە بووم".