ئیستەنبوڵ
ئێمەنیکە لەدوای گەڕانەوەی بۆ فەنەر باخچەو ئیمزاکردنی بۆندێکی تازە گوتی " وەختێ تورکیام بەجێ ھێشت فەنەرباخچە ھەر لە دڵمدابوو، دەمەوێ بە درێسی ئەم یانەوە نازناوەکان بەدەستبێنم".
ئێمەنیکە لەبارەی توانا وەرزشییەکانی خۆی گوتی " لەو دوو وەرزەی رابردوو یارییم لەخولی تۆپی پێی رووسی کرد، پێشکەوتنێکی زۆرم بەخۆمەوە بینیوە. زۆر گۆڕانکاریی لە ژیانمدا روویانداوە. لەو ماوەیەدا یارییم لەجامی ئەفریقادا کرد و بووم بە گۆڵکاری جامەکە. جگە لەوە دەتوانم بڵێم لەم دوو ساڵەدا جێ پەنجەم دیار بوو لە خولی تۆپی پێی روسیا".