قەیسەری
لەیاریی نێوان ھەردوو یانەی فەنەر باخچەو گاڵاتەسەرای، یارییەکە لە ماوەی ئاساییدا بەبێ گۆڵکردنی ھیچ کامیان کۆتایی پێھات، تا لە دەقەکانی درێژکردنەوەدا یاریچی گاڵاتە سەرای (درۆگبا) گۆلێکی تۆمارکرد بەوەیش ئەنجامەکە لەبەرژەوەندیی گاڵاتەسەرای شکایەوە.
لەدەقەی ٦٣دا یاریچی فەنەر باخچە (ئالوێس) کارتی سووری پێدرا، بەوەیشیانەکە بە ١٠ یاریزانەوە لە بەرامبەر گالاتەسەرای لاواز دەرکەوت، رکابەرەکەی ھێرشەکانی زیاترکرد.
ئالوێس لە ماوەی پێنج دەقەدا دوو جار کارتی زەردی پێدرا ئەمە ھۆی سەرەکی لاواز بوونی فەنەرباخچە بوو.