Erbil Başay,Mazın Asad
19 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 27 ئادار 2018
بەرلین - AA
لە ٢٧ھەمین ھەفتەی بۆندسلیگادا، یانەی بایەرن میونخ بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە یەک گۆڵ بە یانەی لیپزیگ دۆڕا و بەم پێیەش دوای ١٣ یاری بۆ یەکەمجار شکستی ھێنا.
لە خولەکی ١٢ی گێمی یەکەمی یارییەکەدا، یاریزان ساندرۆ واگنەر توانی گۆڵی یەکەم بۆ یانەی بایەرن میونخ تۆمار بکات و لە خولەکەی ٣٧ی هەمان گێمدا یاریزان نابی کیتا توانی گۆڵی بەرامبەر بۆ یانەی لیپزیگ تۆمار بکات. گێمی یەکەمی یارییەکە بە گۆڵێک بۆ ھەردوو یانە کۆتاییھات.
لە گێمی دووەمی یارییەکەدا، یاریزان تیمۆ وارنەر توانی گۆڵێک بۆ یانەی لیپزیگ تۆمار بکات و بەم پێیەش یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە بەرژەوەندی یانەی لیپزیگ کۆتاییھات.
یانەی بایەرن میونخ وێرای دۆڕاندنی، ھێشتا ١٧ خاڵ جیاوازی لەگەڵ رێزبەندی دووەمی خولەکە یانەی شالکا ھەیە. ئەمەش لەکاتێکدایە کە تەنھا حەوت ھەفتە بۆ تەواوبوونی خولەکە ماوە.