Erbil Başay,Muhammet Ali Kemal
29 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 30 تشرینی یەکەم 2017
بەرلین - AA
لە میانی یارییەکانی هەفتەی ١٠یەمی بۆندسلیگادا، یانەی بایەرن میونخ لەناو یاریگای خۆیدا بە ئەنجامی ٢-٠ لە یانەی لایپزیگی بردەوە و پێشەنگی ریزبەندیی گرت.
یارییەکە لە یاریگای ئاڵیانز ئارێنا بەرێوەچوو و تیایدا بایەرن میونخ میوانداریی لایپزیگی کرد.
یانە باڤارییەکە لە خولەکی ١٩دا لە رێگەی جەیمس رۆدریگێز و لە خولەکی ٣٨دا لە لایەن رۆبەرت لیواندۆڤسکییەوە دوو گۆڵی لە یانەی میوان تۆمار کرد و یارییەکەی لە بەرژەوەندی خۆی کۆتایی پێهێنا. بە هۆی ئەوەش کە ویڵی ئۆربانی یاریزانی یانەی لایپزیگ لە خولەکی ١٣دا کارتی سووری وەرگرت، یانەکە بە ١٠ یاریزانەوە درێژەی بە یارییکردن دا.
بایەرن میونخ سێیەم یاریشی لەگەڵ راهێنەری نوێی یانەکە، یوپ هاینکس بردەوە و بەو شێوەیەش بە ٢٣ خاڵەوە چووە پێشەنگی ریزبەندی و لایپزیگیش بە ١٩ خاڵەوە لە پلەی سێیەمدا مایەوە.