بوڕسە
یانەی (بوڕسە سپوڕ) لەگەڵ (کریستپۆف داوم) ڕاھێنەری وەرزشی دێرینی یانەی (بێشیکتاش و فەنارباخچە) گرێبەستێکی دوو ساڵەیان ئیمزا کرد.
دوای کۆتایی پێھاتنی ئەرکەکانی ڕاھێنەر (حیکمەت قارەمان) یانەی بورسە سپۆر دەستی کرد بەگەڕان بەدوای ڕاھێنەری وەرزشی تازەدا. لەئەنجامدا لەوڵاتی ئیسپانیا لەگەڵ (داوم) کۆبووەوەو ھەردوولا ڕازی بوون پێکەوە کاربکەن.
وابڕیارە (داوم)و دەستەکەی لەڕۆژی چوارشەممەی ١٤ی ئاب بچنە شاری بوڕسە بۆ مۆرکردنی گرێبەستەکە