Ahmet Furkan Mercan
22 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 23 تەمووز 2021
تۆكیۆ – AA
گه‌وره سكرتێری كابینه‌ی حكوومه‌تی ژاپۆن، كاتۆ كاتسونۆبو رایگه‌یاند ٧٠ نوێنه‌ری دامه‌زراوه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و سه‌ركرده‌كانی ١٥ وڵات به‌شداری له رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی ئۆڵۆمپیاتی تۆكیۆدا ده‌كه‌ن.
كاتۆ به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ په‌یوه‌ندیی دیپلۆماتی رووبه‌رووی سه‌خت كردووه، ئاماژه‌ی به‌وه دا كه هاتنی سه‌ركرده‌كان بۆ تۆكیۆ رۆڵی ده‌بێت له پێشخستنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ژاپۆن و ئه‌و وڵاتانه.
سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن؛ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، جۆ بایدن وجێڵی هاوسه‌ری به‌شداری ده‌كه‌ن له ئۆڵۆمپیاتهكهدا.
چاوەروان دەکرێت بە هۆی تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، پێشوازییەکەی کەمتر لە ئۆلۆمپیاتی تۆکیۆ بکرێت.
سەرکردەی ٤٠ وڵاتی جیهان لە ساڵی ٢٠١٦ بەشداری رێوڕەسمی کردنەوەی ئۆلۆمپیاتی بەرازیل بوون.