Ercan Doğan,Emrah Oktay,Erkan Tiryaki
23 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 23 تەمووز 2021
تۆكیۆ – AA
٣٢ه‌مین یارییه‌كانی ئۆڵۆمپیاتی هاوین كه گه‌وره‌ترین رێكخستنی وه‌رزشییه له‌سه‌ر ئاستی جیهان سبه‌ی له تۆكیۆ'ی پایته‌ختی ژاپۆن ده‌ست پێ ده‌كات.
یارییهكاانی ئۆڵۆمپیاتی تۆكیۆ ٢٠٢٠ كه به دروشمی "(سبه‌ی بدۆزه‌وه) Discover Tomorrow" سبه‌ی له رێوڕه‌سمێكی فه‌رمیدا له یاریگای نیشتمانیی ژاپۆن ده‌ست پێ ده‌كات. تاكوو ٨ی ئاب و كۆتایی هاتن به یارییه‌كان، وه‌رزشوانان له ٤١ یانه‌ی لێك جیاوازدا له چه‌ندین لقی جیاوازی وه‌رزشیدا ده‌كه‌ونه كێبڕكێ.
زیاتر له ١١ هه‌زار وه‌رزشوان به ناوی ٢٠٦ وڵاته‌وه به‌شداری له ئۆڵۆمپیاتهكهدا ده‌كه‌ن.
به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێیه‌وه یارییه‌كان به‌بێ ئاماده‌بوونی هانده‌ران ئه‌نجام ده‌درێن.
وه‌رزشدۆستان ده‌توانن له رێگای كه‌ناڵه‌كانی ,Trt Spor Trt Spor Yıldız , Eurosport 1, Eurosport 2سه‌یری یارییه‌كان بكه‌ن.
توركیا به به‌شداری ١٠٩ وه‌رزشوان كه ٥٠یان كچ و ٥٨یان كوڕن له ١٨ لقی جیاوازی وه‌رزشیدا ده‌كه‌وێته كێبڕكێ.
هه‌رچه‌ند ده‌بوو ئۆڵۆمپیاتهكه ساڵی رابردوو له تۆكیۆ ئه‌نجام درابووایه، به‌ڵام به هۆی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كه سه‌رتاسه‌ری جیهانی گرته‌وه، یارییه‌كان ئه‌نجام نه‌درا. دوای مشتومڕێكی زۆر بڕیار درا یارییه‌كان له ٢٠٢١ ئه‌نجام بدرێن.