Barış Seçkin
29 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 01 ئادار 2020
رۆما - AA
بە هۆى بڵاوبوونەوى ڤايرۆسى كۆرۆنا لە باكوورى ئيتاليا، بڕياردرا پێنج يارى گەڕى ٢٦ى خولى پلە يەكى تۆپى پێى ئيتاليا (Serie A) بۆ ١٣ى ئاياری داهاتوو دوابخرێت.
جۆرى نوێى ڤايرۆسى كۆرۆنا (كۆڤيد-١٩) كە تاكو ئێستا بووتە هۆى گيان لەدەستدانى ٢١ كەس و ژمارەى تووشبوانى لە ئيتاليا بۆ سەرووى ٨٠٠ كەس بەرزبوەتەوە، بووەتە هۆكارى بەردەوامى دواخستنى يارييەكانى سێرى ئەى.
يەكێتى خولى پلە يەكى تۆپى پێى ئيتاليا (Serie A) لە روونكردنەوەيەكدا، رايگەياند يارييەكانى نێوان، يوڤەنتۆس - ئينتەر، ميلان - جەنەوا، پارما - سپال، ساسۆلۆ - برێشيا و يارى نێوان ئۆدێنيسيا - فيورەنتينا كە پێشتر يڕياردرابوو بە بێ جەماوەر بەڕێوەبچێت، بۆ رۆژى ١٣ى ئايار دوابخرێت.
يارى كۆتايى جامى ئيتالياش، كە وا بڕياربوو لە ١٣ى ئايار بەڕێوەبچێت بۆ رۆژى ٢٠ى ئايار دواخرا.
شايەنى باسە، هەفتەرى رابردوو يارى نێوان ئينتەر و سامبەدۆريا لە ترسى ڤايرۆسى كۆرۆنا بۆ كاتێكى ناديار دواخرا.