Yasemin Kalyoncuoğlu
02 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 03 نیسان 2020
ئەنقەرە - AA
وەزارەتى تەندروستیى توركيا، فەخرەددین کۆجا رايگەياند لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، دوو ھەزار و ٤٥٦ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆناى نوێ (COVID-19) بوون، ٧٩ کەسیش گیانيانلەدەستداوە، كۆى گشتى ژمارەی توشبووانیش گەیشتە ١٨ھەزار و ١٣٥ کەس، ژمارەی ئەو کەسانەی کە تا ئێستا گیانیانلەدەستداوە گەیشتە ٣٥٦ کەس.
فەخرەددين كۆجا، لە رێگەى هەژمارى تايبەتى خۆى لە تويتەرەوە "نەخشەى رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا لە توركيا" كە لە ماڵپەڕى وەزارەتى تەندروستى توركيا نوێدەكرێتەوە، بڵاوكردەوە.
لە تويتەكەى فەخرەددين كۆجادا هاتووە: "ژمارە پشكنينمان بەبەراورد بە دوێنێ چوار هەزار زياديكردووە. رێژەى ئەنجامى پۆزەتیڤ بە بەراورد لەگەڵ ژمارەى پشكنينش كەميكردووە. لهسهدا ٨٢ی ئهو نهخۆشانهمان كه لهماوهی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا گیانیان لهدهستداوه تهمهنیان لهسهروو ٦٠ ساڵهوه بووه، ئەمە مایهی سهرنجه. له ٢٤ كاتژمێری رابردوودا دو ههزار و ٤٥٦ حاڵهتی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) تۆماركراون و ژمارهی حاڵهتهكانی تووشبوون بۆ ١٨ ههزار و ١٣٥ حاڵهت بهرزبوویهوه".
بە گوێرەى نەخشەكە، پشكنين بۆ ١٢٥ هەزار و ٥٥٦ كەس كراوە، كۆى گشتى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ ١٨ هەزار و ١٣٥ کەس، ژمارەى گيانلەدەستدان گەيشتووەتە ٣٥٦ كەس. كۆى گشتى ئەو نەخۆشانەى كە لە ژێر چاودێرى چڕدان هەزار و ١٠١ نەخۆشن، كۆى گشتى ئەو نەخۆشانەى كە لە رێگەى ئامێری هەناسەدانی دەستکردەوە هەناسە دەدەن ٧٨٣ نەخۆشن و كۆى گشتى ئەو نەخۆشانەى چاكبوونەتەوە و نەخۆشخانەيان جێهێشتووە گەيشتە ٤١٥ نەخۆش.
ئەمڕۆ، ١٨ هەزار ٧٥٧ پشكنين ئەنجامدراوە، ٢ هەزار و ٤٥٦ حاڵەتى نوێى تووشبوون تۆماركراوە و ٧٩ تووشبووش گيانيانلەدەستداوە.