Abdullah Tevge
10 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 11 حوزەیران 2021
ئیستانبوڵ - AA
لە وەرزی دووەمی خولی تێنسی کراوەی "گراند سلام"ی فەڕەنسادا، (رۆناڵد گارۆس)، نۆڤاک دیاکۆڤیچ سەرکەوت بۆ نیوەی کۆتایی.
لە خولی گراند سلامی وەرزی دووەمی یاریەکەدا کە لە پاریسی پایتەخت بەڕێوەچوو، نۆڤاک دیاکۆڤیچ رووبەڕووی ماتيو بوريتينی بووەوە.
یاریزانی سربی نۆڤاک دیاکۆڤیچ، بە ئەنجامی سێتەکانی ٦-٣، ٦-٢، ٦-٧ و ٧-٥ بە ئەنجامی ٣-١ لە یاریزانی ئیتاڵی ماتيو بوريتينی بردەوە.
دوای یاریەکە کە سێ کاتژمێر و ٢٨ خولەکی خایاند، نۆڤاک دیاکۆڤیچ سەرکەوت بۆ نیوەی کۆتایی و رووبەڕووی رافایل ناداڵ-ی ئیسپانی دەبێتەوە.