Abdulkadir Karakaya
09 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 10 حوزەیران 2021
ئیستانبوڵ - AA
ژنە وەرزشکاری ئەسیوپی، لێتێسەنبێت جیدەی نازناوی پاڵەوانێتی کێبڕکێی راکردنی ١٠ کیلۆمەتری ئافرەتان بەدەست هێنا.
لە میانی پاڵەوانێتی گۆڕەپان و مەیدان کە لە شاری هێنگەلۆ باشووری رۆژهەڵاتی هۆڵەندا بەڕێوەچوو، لێتێسەنبێت جیدەی توانی بە ٢٩ خولەک و یەک چرکە و لە دەیا یەکی چرکەیەک، ١٠ کیلۆمەترەکە ببڕێت و ببێتە یەکەمی کێبڕکێکە.
بەمشێوەیە لێتێسەنبێت جیدەی توانی ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار بکات و پێش یاریزان، سیفان حەسەن بکەوێت کە لە شەشی حوزەیراندا هەمان دووریی بە ٢٩ خولەک و شەش چرکە و لەسەدا ٨٢ی چرکەیەک بڕیبوو.
لێتێسەنبێت جیدەی، بەهەمان شێوە خاوەنی ژمارەی پێوانەییە بۆ راکردنی پێنج کیلۆمەتری.