Yunus Kaymaz
02 کانوونی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 02 کانوونی یەکەم 2022
دۆحە – AA
لە کۆتا یاریی گرووپی شهشهم له چوارچێوهی ركابهرییهكانی قۆناغی كۆمهڵهكان لە میانی یارییەکانی مۆندیالی ٢٠٢٢ له قهتهر، هەڵبژاردەی مەغریب بە ئەنجامی ٢-١ لە هەڵبژاردەی کەنەدای بردەوە.
مەغریب لە یارییەکەیدا لە بەرامبەر کەنەدا کە هیچ هیوایەکی بۆ سەرکەوتن نەمابوو، لە خولەکی چوارەمدا گۆڵێکی لە رێگەی حەکیم زیاش تۆمار کرد.
ههڵبژاردهی مەغریب بەردەوامبوو لە هێرشەکانی و لە خولەکی ٢٣ی یارییەکەدا لە رێگەی ناسیرییەوە جارێکی دی تۆڕی کەنەدایان هەژاند و گۆڵی دووەمیان تۆمار کرد.
لە خولەکی ٤٠ یارییەکەدا، بەرگریکاری مەغریب نایف ئهكراد بە هەڵە گۆڵێکی لە خۆیان کرد و ئەنجامەکەی بۆ ٢-١ گۆڕی.
نیوەی یەکەمی یارییەکە بە ئەنجامی ٢-١ کۆتایی هات.
لە نیوەی دووەمی یارییەکەدا هیچ گۆڕانکارییەک بەسەر ئەنجامەکەدا نەهات و بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە بەرژەوەندی مەغریب کۆتایی هات.
هەڵبژاردەی مەغریب، بەم بردنەوەیە وەکی یەکەمی گرووپی شهشهم سەرکەوت بۆ قۆناغی ١٦.