Zana Natık Kerem
02 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 03 ئەیلوول 2017
كەنەدا ــ AA
سەرۆكوەزیرانی كەنەدا، جەستن ترودۆ بە بۆنەی جەژنی قوربان، پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم موسڵمانان كرد.
ئەو پەیامەی سەرۆكوەزیرانی كەنەدا لە گرتەیەكی ڤیدیۆییدا هاتووە كە لە پەیچی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوی كردووەتەوە
جەستن ترودۆ گرتە ڤیدیۆیەكەی بە سڵاوێك بە زمانی عەرەبی دەست پێكردووە كە تیایدا بۆنەی جەژنی قوربان پیرۆزبایی لە موسڵمانان كردووە كە وەك دەرفەتێك بۆ سوپاسگوزاری نیعمەتەكان و دەرخستنی بەهای قوربانی و خۆشەویستی چاكە وەسفی كردووە.
سەرۆكوەزیرانی كەنەدا ستایشی پێداگیری موسڵمانانی كردووە لە گردبوونەوە لە جەژن و پیرۆزباییكردن لە كەسوكار و دۆست و نیشاندانی بەزەیی بەرامبەر نەداران.
جەستن ترودۆ گوتوویەتی: "لەکاتێکدا کە یادی تێپەربوونی١٥٠ ساڵ بە سەر یەكێتی كۆنفیدرالی لە كەنەدا دەکەینەوە، جەژنی قوربان دەرفەتێكە بۆ هەمووان بۆ بیركردنەوە لە رۆڵە گرنگەی کە موسڵمانان لە كەنەدا بۆ بنیادنانی وڵاتێكی فرە پێکهاتە و بەهێز و گشتگیر پێشكەشیان كردووە".
جێی ئاماژەیە لە كۆتایی پەیامەكەیدا سەرۆكوەزیرانی كەنەدا، جەستن ترودۆ بە زمانی عەربی جەژنە پیرۆزەی کرد و گوتی (عيد مبارك).