Yunus Kaymaz,Abdullah Shukur
13 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 15 تەمووز 2019
ئیستانبوڵ - AA
لە یاری کۆتایی خولی تێنسی ویمبڵدۆنى ئافرەتان، یاریزان سیمۆنا ھەلێپ بە ئەنجامی دوو کۆمەڵەی بێ بەرامبەر لە یاریزان سێرێنا ویلیامسی بردەوە و بووە پاڵەوانی خولەکە.
لە چوارچێوەی سێیەمین خولی گراند سلامی ئەم وەرزە، ھەردوو یاریزانی بەناوبانگی تێنس، سێرێنا ویلیامس و سیمۆنا ھەلێپ رووبەڕووی یەکتر بوونەوە.
ھەر لەسەرەتای یارییەکەوە، سیمۆتا ھەلێپ بە باشی دەستیپێکرد و لە ماوەی ١٢ خولەکی یەکەمی یارییەکەدا بە ئەنجامی ٤-٠ لە کۆمەڵەی یەکەم پێشکەوت.
لە کۆتایی یارییەکەدا، سیمۆنا ھەلێپ بە ئەنجامی دوو کۆمەڵەی بێ بەرامبەر لە یاریزان سێرێنا ویلیامسی بردەوە و بووە پاڵەوانی خولەکە.
لەگەڵ ئەم سەرکەوتنە، سیمۆتا ھەلێپ بۆ دووەمین جار پاڵەوانییەتی خولی گراند سلام بەدەستھێنا.