Sangar Hamad Azeez
24 کانوونی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 26 کانوونی دووەم 2016
هەردوو کچە یاریزان، سیرینا ویلیامزی ئەمەریکی و ماریا شاراپۆڤای رووسی خۆیان گەیاندە قۆناغی هەشتەمی پاڵەوانیەتی کراوەی تێنسی ئوستڕاڵیا.
سیرینا ویلیامز یەكەمی ریزبەندی تێنسزانانی جیهان لەسەر ئاستی كچان بە ئەنجامی دوو كۆمەڵەی بێ بەرامبەر سەركەوتنی بەسەر كچە یاریزان مارگەرێتا گاسپەرینی بەدەست هێنا و خۆی گەیاند قۆناغی داهاتوو، ئەنجامی كۆمەڵەكانیش ٦-٢ ، ٦-١ بوون.
لە لایەكی دیكەوە ماریا شاراپۆڤای رووسی و پێنجەمی ریزبەندی جیهانی. سەركەوتنی بەسەر بلیندا بینیسیچی سویسڕی و ١٢می ریزبەندی جیهانی بەدەست هێنا كاتێك بە دوو كۆمەڵەی بێ بەرامبەر یاریەكەی بردەوە، ئەنجامی كۆمەڵەكانیش ٧-٥ ، ٧-٥ بوون.
جێگای سەرنجە كە هەریەك لە یاریزانان سیرینا ویلیامز و ماریا شاراپۆڤا لە قۆناغی داهاتوودا رووبەڕووی یەكتر دەبنەوە.
پاڵەوانێتی كراوە لە ئوستڕاڵیا، یەكەم پاڵەوانێتییە لە نێو چوار پاڵەوانێتییە گەورەكەی جیهان و ركابەرییەكانی كە لە شاری ملبۆرن بەڕێوە دەچێت.